هەڵاتنی ٢٣ زیندانی لە زیندانی لوڕستان و کوژرانی و برینداربوونی دوو زیندانی

10:48 - 1 خاکەلێوه 2720

دوانێوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی ڕەشەمە ٩٨، ژمارەیەک لە زیندانییانی زیندانی "پارسیلوان"ـی خوڕە‌م‌ئاوا، بە شکاندنی دەرگای زیندان، هەڵاتوون.

جێگری سیاسی، ئەمنییەتی و کۆمەڵایەتیی پارێزگاری لوڕستان وێرای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاندووە: "٢٣ زیندانیی لە زیندانی پارسیلونی خۆڕەم‌ئاوا، بە شکاندنی دەرگای زیندانەکە، هەڵاتوون".

"مەحموود سەمینی" هەروەها وتوویەتی: "ئەو ٢٣ زیندانییە لە ئەنجامی کەمتەرخەمیی نیگابانی زیندانەکە، هەڵاتوون و لەکاتی هەڵاتندا، زیندانییەک بە تەقەی یەکێک مەئموورەکان دوو زیندانی کوژراو و بریندار و هەروەها زیندانییەکی دیکەش دەسبەسەر کراوە".

جێگری سیاسی، ئەمنییەتی و کۆمەڵایەتیی پارێزگای لوڕستان، ڕایگەیاند: "ئەو زیندانییانە، زیندانی گەلێکی مەترسیدار نین و زۆربەی ئەوانە بەهۆی بەکارهێنانی مادەی سڕکەر لە زیندان دابوونە و تەنانەت ئەو زیندانییانە حوکم نەدراون. بەڵام ئیداری گشتیی زیندانەکانی پاریزگای لوڕستان لە ڕاگەیەندراوێکدا، باسی لەوە کرد ئەو زیندانیینە تاوانەکانیان قورس نییە و حوکمی ١ ساڵ زیندانییان هەبوو.