هەژاری و زەخت و گوشاری ئابووری هۆكاری خۆكوژیی لاوانی كوردە
14:36 - 19 رەشەمه 2711
كوردپا: چەند رۆژ لەمەوبەر لاوێكی تەمەن 31 ساڵەی كوردی خەڵكی ناوچەی \"دەشتە بێل\"ی شاری شنۆ دەستی دایە خۆكوژی و گیانی لەدەست دا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رێكەوتی 16ی رەشەممە لاوێكی كورد بەناو \"سەنار بولقەدر\" خەڵكی گوندی \"گردكە گۆل\" لە ناوچەی \"دەشتە بیڵ\"ی شاری شنۆ دەستی داوەتە خۆكوژی و گیانی لەدەست داوە.
بە وتەی نزیكان و كەسانی ئاگا لەو رووداوە، ئەو لاوە بەهۆی زەخت و گوشاری ئابووری و دەستەنگی دەستی داوەتە خۆكوژی.
هەژاری و بێكاری و نەبوونی دەرەتانی كار و پیشە لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران یەكێك لە هۆكارە گرینگەكانی روودانی دیاردەی خۆكوژییە لەم ناوچانە كە زیاترین ئامار و رێژەی خۆكوژی لە ئێرانیان بۆ خۆیان تەرخان كردووە.
چەند رۆژ لەمەوبەریش یەكێك لە كرێكارانی كارگەی نەساجیی كوردستان لە شاری سنە بەهۆی نەداری و هەژاری و گوشاری ئابووری دەستی دایە خۆكوژی و گیانی لەدەست دا.