هەڕەشەی داخستن لە حەفتەنامەی "ندای گروس" كرا
13:44 - 23 رەشەمه 2711
كوردپا: ژمارەیەك لە لایەنگرانی یەكێك لە كاندیداتۆرەكانی خولی نۆیەمی هەڵبژاردنی مەجلیسی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران، هەڕەشەی داخستن و سووتاندنی دەفتەری حەفتەنامەی ندای گەڕووسیان لە شاری سنە كرد.
ئیجلال قەوامی بەرپرسی دەستەی نووسەرانی حەفتەنامەی ندای گروس بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای راگەیاند،\" نزیك بە 10 كەس لە بەڕێوەبەرانی ستادی هەڵبژادردنی \"سەید ئەحسەن عەلەوی\" پاڵێوراو بۆ مەجلیسی نۆیەم، هێرشیان كردۆتە سەر ئەو حەفتەی نامەیە لە شاری سنە و هەڕەشەی داخستنیان لێ كردووە\".
قەوامی هۆكاری ئەو هێرش كردنەی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی كە \"ماوەیەك لەمەوبەر هەواڵێك لە ندای گەڕووسدا بڵاو كراوە و باس لەوە كرابوو كە وتەبێژی \"بەرەی یەكگرتووی ئوسووڵگەراكان\" رایگەیاندووە كە سەید ئەحسەن عەلەوی سەر بەو لیستەیە و داوا لە خەڵكی دەكات كە دەنگی پێ بدەن\".
ئیجلال قەوامی وتیشی: ئەو لایەنگرانەی سەید ئەحسەن عەلەوی دوای ئەو هێرش كردنە بە بەردەوامی و لە رێگای تەلەفۆنیشەوە هەڕەشەیان لە بەڕێوەبەرانی ئەو حەفتەنامەیە كردووە.
بەرپرسی دەستەی نووسەرانی حەفتەنامەی ندای گەڕووس لە درێژەی لێداونەكەیدا بۆ ئاژانسی كوردپا ئەوەشی خستە روو، \"سەیید ئەحسەن عەلەوی ماوەی چوار خولە كە خۆی بۆ نوێنەرایەتیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران دەپاڵێوێ و دەنگ ناهێنێتەوە\".
ندای گەڕووس، حەفتەنامەیەكی شیكاریی ناوچەییە و لە زەمینەی سیاسی، كۆمەڵایەتی و فەرهەنگیدا بابەت بڵاو دەكاتەوە و روانینێكی رەخنەگرانەی بۆ پرسەكانی پێوەندیدار بە كوردستان هەیە.
پێشتریش بەهۆی شكایەتی دوكتور عەبدولجەبار كەرەمی یەكێك لە نوێنەرانی شاری سنە لە مەجلیس مەحموود مەحموودی بەپرسی ئەو حەفتەنامەیە بە تاوانی بڵاو كردنەوەی هەواڵی درۆ و تۆمەت لێدان لەو نوێنەرە بانگهێشتی لقی چواری دادسەرای شاری سنە كرا و هەڕەشەش لە چەند كەس لە بەڕێوەبەرانی كرابوو.
ندای گهڕووس لەلایەن عەبدولقادر چهل ئەمیرانی وهک خاوەن ئیمیتاز، مەحموود مەحموودی سەرنووسەر و ئیجلال قەوامی بەرپرسی دەستە نووسەران و كەماڵ ئەمینی و هوشیار بابایی ئەندامانی دەستەی نووسەران بەڕێوە دەچێت.