هەوڵێکی خۆڕسک بۆ فێرکردنی زمانی کوردی لە لایەن کچە شاعێرێک

20:12 - 20 خەزەڵوەر 2718
ئاژانسی کوردپا: کچە شاعێرێکی کورد خەڵکی شاری سەقز، بە شێوەی خۆڕسک لە مزگەوتی گوندی \"قەڵاگا\"ی ئەو شارە دەستی بە فێرکردنی زمانی کوردی مێرمنداڵان و لاوانی ئەو گوندە کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"گوڵان قەدیمی\"، کچە شاعێڕێکی کورد خەڵکی شاری سەقز، بە شێوەیەکی خۆڕسک لە مزگەوتی گوندی \"قەڵاگا\"، دەستی بە فێرکردنی زمانی کوردی مێرمنداڵان و لاوانی ئەو گوندە کرد.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەرێوەچوونی وانەی فێرکردنی زمانی کوردی بۆ مێرمنداڵان و لاوانی ئەو گوندە لە لە سەر تێچووی ئەو کچە شاعێرە خۆی بووە.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: بەرپرسانی قوتابخانەی گوندی قەڵاگا، ئیزنی بەرێوەچوونی ئەو وانە فێرکارییەیان، بەو کچە شاعێرە کوردە لە قوتابخانەی ئەو گوندەکەیان نەداوە.