هەوڵێك بۆ خاوێن كردنەوەی زرێبار لەلایەن ژینگە پارێزەرانەوە
15:15 - 18 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: لایەنگرانی ژینگەپارێز لە شاری مەریوان لە هەوڵێكی خۆڕسكانەدا دەستیان دایە خاوێن كردنەوەی زەریاچەی زرێبار.
بە پێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییانی شاری مەریوان رێكەوتی ١٧ی خەرمانان بەشێكی بەرچاو لە دەورووبەری گولی زرێباریان لە زبڵ خاوێن كردەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاندوە کە زیاتر لە ٧٠ هاووڵاتی ژینگە پارێز لەو چالاکیەدا بەشدار بوون.
زەریاچەی زرێبار كە یەكێك لە سەرچاوە سروشتی و گەشتیارییەكانی كوردستانە و سیما و دیمەنێكی سەرنجڕاكێشی بە مەریوان بەخشیوە، بەهۆی پشت گوێ خستن و كەمتەرخەمیی لایەنە پێوەندیدارەكانی حكوومەت، رووبەڕووی مەترسیی جیددی ئالوودەبوون و لەناوچوون بۆتەوە.
زرێبار گۆلێكی جوان و سەرنجڕاكێشە و شوێنی ژیانی ٩٧ جۆر پەلەوەر، ٣٢ جۆر گواندار، ١٣ جۆر خشۆكە و ١١ جۆر ماسی و ١٠٠ جۆر گیای جۆراوجۆرە.
وێنە: marivannews