هەوڵی کۆماری ئیسلامی بۆ پەردەپۆش کردنی تاوانی دەستوپەیوەندییەکانی بەردەوامە

15:57 - 7 بانەمەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: دوو کەس لە دەستوپەیوەندییەکانی حکوومەت بە هۆی کڕین و فرۆشتنی ماددەی سڕکەر لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ٣ی بانەمەڕ، دوو برا بە ناوەکانی \"شێرزاد و سلێمان بەربەت\" خەڵکی گوندی \"هەنداوێ\"ی شاری سەردەشت کە خەریکی کڕین و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر بوون دەسبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو برا لە دەستوپەیوەندییەکانی حکوومەتن و بە کاری بڵاو کردنەوە و فرۆشتنی ماددەی هوشبەر لە ناوچەی سەردەشت خەریکن.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەم دوو برا تا ئێستا چەند جارێک گیراون؛ هەموو جارێک پاش دوو ڕۆژ ڕاگیران لە گرتنگە ئازادیان دەکەن.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا بۆ ئاژانسی کوردپا ئەوەشی خستەڕوو، بنەماڵەی بەربەت سەر بە حکوومەتن و جیا لە کاری قیزەونی بڵاوکردنەوەی ماددە هۆشبەرەکان خەریکی کاری سیخۆڕین لە سەر کاسبکاران و کۆڵبەران لەو ناوچەیە.