هەوڵی رێکخراوی بەسیج بۆ بەستراوە كردنی هاووڵاتیانی كورد بە سوپای پاسدارانەوە
14:50 - 1 گەلاوێژ 2714
ئاژانسی كوردپا: سوپای پاسداران و بنكەكانی بەسیج لە ئوستانی كوردستان بە بڵاوكردنەوەی كەلوپەلی خواردەمەنی و خۆراک لەهەوڵی راكێشانی لاوەكان بۆ ئەندامیەتی لەبەسیج دان.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، هێزەكانی سەربە بەسیج ماوەیەكە لە ئاواییەكانی سە ربە قوروە و دێولان دەستیان بەدابەش كردنی مریشک بە سەر ماڵەكاندا كردووە و هاوكات لەگەڵ دانی ئەو مریشكانە داوای ئەندامەتیی بەسیجیان لێكردوون.
بەوتەی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە، لە ئاواییەكانی سەر بە قوروە و دێولان لاوێكی زۆر هەن و بەشێكی بەرچاویان دەرچووی زانكۆ و بێكارن و بەهۆی كورد بوونیان هەتا ئێستا لەناوەندە حكوومەتییەكان كاریان پێنەدراوە.
هاووڵاتییەكی خەڵكی شارستانی قوروە بە هەواڵنێری كوردپای وتووە، سوپای پاسداران و بەسیج لە بێكاریی خەڵک بەتایبەت لاوەكان كەڵكیان وەگرتووە و ئەوە وەكوو دەرفەتێک بۆ بە ئەندام كردنیان لە بەسیجدا دەبینن.
ئەو هاووڵاتییە ئەوەشی خستۆتەڕوو، ناوچەكانی قوروە و دێولان لەبواری وەرزێڕێیەوە زۆر دەوڵەمەندە بەڵام بە هۆی نەبوونی ئیمكاناتی وەرزێڕی و مكانیزاسیۆنی ئەو بوارە، بەشێكی بەرچاو لە زەوییە كشتوكاڵییەكان بە \"بایەر\"ی ماونەتەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا لاوێكی دێولانی لەوتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری كوردپادا ئاشكرای كردووە، بنكەكانی بەسیج لەژێر ناوی جۆراوجۆر و \"سەیر و سەمەڕەدا\" لە هەوڵی پڕوپاگەندە بۆ حكوومەتی ئێران دان و ئەو كەلوپەلەشی كە بەسەر خەڵكیدا دابەشی دهکهن تەنیا مریشكە و لەو رێگەیەوە بە خەڵكی دەڵێین كە ئەگەر ببنە ئەندامی بەسیج بەردەوام یارمەتیتان دەكەین.
لەلایەكی دیكەوە وەرزێڕێكی ئەو ناوچەیەش ڕای خۆی نەشاردۆتەوە و وتوویەتی: ئێمە ئەو هەموو زەوێیە بە پیت و باشەمان هەیە، بەڵام بە هۆی گەمارۆی بێئیمكاناتییەوە خەرێكە بەرەو فەوتان دەڕۆن.
ئەو وەرزێڕە دەڵێ، پێشتر بەرهەمەكانمان رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرد و داهاتێكی باشی بۆ ئێمە هەبوو، بەڵام ئێستا ئەوەشمان لێقەدەغە كراوە.
هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا لەدرێژەی راپۆرتەكەیەدا باسی لەوە كردووە، لەبارەی دابەش كردنی مریشك بە سەر خەڵكیدا ڕای جیاواز هەیە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی خەڵكی ناوچەكە لەو هەوڵەی بەسیج ناڕازی و لەهەمان كاتیشدا نیگەرانن.
\"رێكخراوی بەسیجی موستەزعەفین (نیرووی موقاومەتی بەسیج)\" ساڵی ١٣٥٨ بە بڕیاری خۆمەینی رێبەری ئەو كاتی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران دامەزرا و ساڵی ١٣٥٩ چووە ژێر سێبەری سوپای پاسدارانەوە.
بەسیجی خوێندكاریی، بەسیجی قوتابیان، بەسیجی كۆمەڵگەی پزیشكی، بەسیجی كۆمەڵگەی ئەندازیاران، بەسیجی مامۆستایان و شارەزایان، بەسیجی خواهەران و بەسیجی ئیدارات، لقەکانی رێکخراوی بەسیج پێک دێنن.
رێكخراوی بەسیج و سوپای پاسداران وەكوو دوو ناوەندی بان یاسایی لەكاتی دامەزراندنیانەوە هەتا ئێستا زیاتر ئەركی ئەمنیەتییان هەبووە.
ساڵی ١٣٨٤ مەهدی كەڕووبی، بەسیجی بە دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەكان تاوانبار كرد و هەروەها لە هەڵبژاردنەكانی خولی دەیەمی سەركۆماریدا میر حوسێن مووسەوی بە توندی رەخنەی لەسوپای پاسداران و بەسیج گرت و ئەوانی بە سەركوت و كوشتنی خەڵكی ناڕازی لە قەڵەم دا.
زەهرا بەنی یەعقووب رۆژنامەنووس ساڵی ١٣٨٦ لە گرتنگەی بەسیج لەتاران گیانی لەدەست دا و بنەماڵەی ئەو رۆژنامەنووسە و هەروەها رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ، بەسیجییەكانیان بە بكوژی زەهرا لەقەڵەم دا.