هەولێر/فەرهەنگ و ئەدەبی كاكەییەكان لە كۆڕێكی "محەممەد عەلی سوڵتانی"دا
16:06 - 22 سەرماوەز 2711
كوردپا: لە شاری هەوڵیر، لە ئێوارە كۆڕێكدا فەرهەنگ و ئەدەبی كاكەییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخرێتە بەرباس.
یەكیەتیی نووسەرانی كورد/ لقی هەوڵیر لە درێژەی كار و چالاكییە ئەدەبی و رۆشنبیریەكانیدا ئێوارە كۆڕێك بۆ \"محەممەد عەلی سوڵتانی\" نووسەر و لێكۆڵەری بە توانای كوردی كوردستانی ئێران رێك دەخات و تێیدا تیشك دەخرێتە سەر زمان، فەرهەنگ و ئەدەبی كاكەییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوڕاست.
عەبدولڕەحمان فەرهادی لێپرسراوی یەكیەتیی نووسەرانی كورد/ لقی هەوڵیر لەم بارەوە بە ئاژانسی پەیامنێری راگەیاندووە، ئەو كۆڕە كاتژمێر 3:30 خولەكی رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 24ی سەرماوەز لە بارەگای یەكیەتیی نووسەرانی كورد لقی هەوڵیر بەڕێوە دەچێت.
محەممەد عەلی سوڵتانی ساڵی 1336 لە شاری كرماشان لە دایك بووە و پاش ئەوەی كە زانستی ئەدەبی، ئایینی و هونەری خۆشنووسی لەلایەن چەند مامۆستایەكەوە فێر بووە لە زانستگای تاران خوێندنی باڵای تەواو كردووە.
هەتا ئێستا دەیان كتێبی بەنرخی لێكۆلینەوەی بەنرخ و بەپێزی لەسەر مێژوو، زمان، ئەدەب و ئایینی كورد و بەتایبەت كرماشان بە چاپ گەیاندووە.
گرینگرتین بەرهەمەكانی: 1 ـ مێژوو و مێژووی پوختەی كرماشان 18بەرگە كە بەرگەكانی 13 هەتا 18 تایبەتی مێژووی ئەدەبیاتی كرماشانە.
2 ـ حەدیقەی سوڵتانی، كە 20 بەرگە و بەرگەكانی 19 هەتا 20 تایبەتن بە حیزبە سیاسی و ئەنجومەنە نهێنییەكان لە كرماشان و دەیان كتێبی دیكە.