هەولێر وەک پایتەختی گەشتیاریی جیهانی عەرەبی هەڵبژێردرا

14:24 - 6 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: وەزیرانی گەشتیاریی وڵاتانی عەرەبی سەرەڕای رکابەری و ململانێی وڵاتانی میسر و دوبەی، شاری هەولێر لە کوردستانی عێراق\"یان وەک \"پایتەختی گەشتیاریی جیهانی عەرەب\" دیاری کرد.

سەرەڕای رکابەریی نزیک لە نێوان شارە بەناوبانگەکانی وەک: \"قاهیرە، بەیرووت، دوبەی و ریاز\" لە ناو دڵی وڵاتانی عەەرەبیدا، شاری هەولێر هەڵکەوتوو لە کوردستانی عێراق وەک پایتەختی گەشتیاریی وڵاتانی عەرەبی بۆ ساڵی ٢٠١٤ دەست نیشان کرا.

ماڵپەڕی \"کوردستان پرێس\" بڵاوی کردەوە، لەمیانەی ئەو رکابەریەی کەلە ناوەندی یەکیەتیی عەرەب لە شاری قاهیرەی پایتەختی وڵاتی میسر لە ئارادا بوو، شاری هەولێر بۆ یەکەم جار توانی نازناوی پایتەختی گەشتیاریی جیهانی عەرەب بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

نازناوی پایتەختی گەشتیاریی جیهانی عەرەبی ساڵی ٢٠١٢ بە \"مسقەت\" پایتەختی وڵاتی عەمان و لە ساڵی ٢٠١٣شدا بە بەغدا پایتەختی وڵاتی عێراق بەخشرابوو.

هەروەها وەزیرانی گەشتیاریی وڵاتانی عەرەبی، شاری\" دوبەی\" پایتەختی وڵاتی \"ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی\"یان وەک پایتەختی گەشتیاریی جیهانی عەرەب بۆ ساڵی ٢٠١٥ دەست نیشان کرد.