هەورەتریشقە گیانی هاووڵاتییەکی روانسەری ئەستاند

15:27 - 24 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: دوابەدوای باران بارینی رۆژی رابردوو لە ناوچە کوردنشینی ئێران، هاووڵاتییەکی کورد لە ناوچەی روانسەر بەهۆی بەرکەوتنی هەورە تریشقەوە گیانی لەدەست دا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا: رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٣ی بانەمەڕ هاووڵاتییەک بەناوی \"ئیرشاد کەرەمی\" تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی گوندی \"خوڕەم ئاوا\"ی شاری روانسەر بەهۆی بەرکەوتنی هەورە تریشقەوە بووە قوربانی.

هەواڵدەریی \"ئیسنا\" بڵاوی کردەوە، ئەو هاووڵاتییە، لە چیاکانی دەوروبەری گوندەکەی خۆیان سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەر و ماڵات بووە کە لە ئەنجامی بەرکەوتنی هەورە تریشقە گیانی لەدەست داوە.

هەرەوەها ماوەیەک پێش ئیستا کهاووڵاتییەکی سەقزی بەناوی \"ئایشێ سەلیمی\" تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی \"بەستام\"ی ناوچەی سەرشیوی سەقز بەهۆی بەرکەوتنی هەورەتریشقە گیانی لەدەست دا.