هەواڵنێری كاناڵی كوردستان تی ڤی لە شاری مەریوان دەستبەسەر كرا

16:10 - 18 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: رێكەوتی 17‌ی خەرمانان هەواڵنێری كاناڵی كوردستان تی ڤی لە هەرێمی كوردستان، لەلایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری مەریوان دەستبەسەر كرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، كیان جیهانی هەواڵنێری كوردستان تی ڤی لەكاتی وێنەگرتنی رووداوێکی هاتوچۆدا لە جادەی مەریوان – باشماخ لەسەر سنوور لەلایەن هیزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر كرا.

کوردستان تیڤی کاناڵی زمانحاڵی پارتی دێمۆکراتی کوردستانە.

كیان جیهانی خەڵكی گوندی \"دەمەیۆ\"ی سەر بە بەخشی ناوەندیی شاری سەوڵاوا و یەكێك لە چالاكانی فەرهەنگی و رۆژنامەنووسانی چالاكی مەریوانە.

هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە زانیارییەك لە هۆكاری دەستبەسەر كردانی ئەو هەواڵنێرە لەبەر دەستدا نیە.