هەواڵنێرانی بێ سنوور: گیانی دەیان رۆژنامەنووس لەنێو زیندانەكانی ئێران لە مەترسی دایە
13:58 - 21 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: رێكخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور بە رێكخستنی خوپیشاندانێك پشتیوانیان لە رۆژنامەنووسانی بەندكراو لە ئێران كرد و لەمەڕ ئەمنیەتی گیانیی رۆژنامەنووسان هوشدارییان دا.
ئەو رێكخراوە لە بەیاننامەیەكدا رایانگەیاندووە، ئەگەری ئەوە هەیە كە ژمارەیەك رۆژنامەنووسی زیندانیی دیكە بە ریزی قوربانیانی ئەشكەنجە كردنەكان زیاد بكرێت.
ئەو كۆبوونەوە ناڕەزایەتییە رۆژی سێشەممە رێكەوتی 20ی پووشپەڕ لەبەردەم كۆمپانیای \"ایران ایر\" لە پاریس بەڕیوە چوو.
لە بەیاننامەكەدا ناوی چەند زیندانی بۆ وێنە محەممەدسەدیق كەبوودوەند، بەهمەن ئەحمەدی ئەموویی، ئارەش هونەروەر، نێرگز محەممەدی هاتووە و داوا كراوە هەرچی خێراتر ئەو رۆژنامەنووسانە ئازاد بكرێن.
لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا هاتووە،\"محەممەدسەدیق كەبوودوەند زیاتر لە 40 رۆژە لە ناڕەزایەتی بە بڕیارەكانی لێپرسراوانی قەزایی بەهۆی نەدانی مەرەخەسی و هەروەها كەمتەرخەمی لەبارەی بارودۆخی جەستەیی مانی لە خواردن گرتووە\".
ئەو رێكخراوە ئەوەشی خستۆتە روو، بە دەیان رۆژنامەنووسی دیكە چارەنووسیان لەنێو زیندانەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێراندا هاوچەشنی كەبوودوەندە و هیچ ناوەندێك لە هەمبەر بارودۆخیان خۆی بەرپرسیار نازانێ.