هەناردەی كوردستان ١٦% رووی لە كەمی كردووە
15:11 - 29 بەفرانبار 2711
كوردپا: نەبوونی گومركی ستاندارد و خۆ بواردنی بانك و لێپرسراوانی حكوومەتی لەگەڵ كەرتە تایبەتەكان بۆتە هۆی ئەوەی لەسەدا ١٦ هەناردەكانی پارێزگای كوردستان بۆ دەرەوە روو لە كەمی بكات.
لێپرسراوێك لە رێكخراوی سەنعەت و مەعدەنی پارێزگای كوردستان رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی كە هاوردە كردنی كەلوپەل بە شێوەیەكی بەرچاو بۆ كوردستان زیادی كردووە، بەڵام بەنیسبەت ساڵی رابردۆوە هەناردە كردن لەسەدا ١٦ كەمی كردووە.
محەممەد پوورەنگ وتیشی: پێوەندییەكی بەربڵاوی بازرگانیمان لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەیە بە چەشنێك كە لەسەدا ١٨ی هەناردەكانی ئێران رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێن.
هەواڵدەریی فارس لەزاری جێگری پەرە پێدانی بازرگانیی دەرەكیی پارێزگای كوردستانەوە بڵاوی كردەوە، زۆربەی ئەو كەلوپەلانەی كە رەوانەی دەرەوە دەكرێن بەهۆی نەبوونی گومركی ستاندارد لە شوێنەكانی دیكەی ئێرانەوە رەوانەی دەرەوە دەكرێن.
سەرەڕای بوونی ٢٤٠ كیلۆمیتر سنووری هاوبەش پارێزگای كوردستان لەگەڵ هەرێمی كوردستان و بوونی سنوورێكی فەرمی و سێ بازاڕچەی دیكە تەنیا لەسەدا١٨ هەناردەكانی ئێران لەو سنوورەوە رەوانەی هەرێم دەكرێن.
وێنە : میهر