هەناردنی پەیامی تێلگرامی بە ناو چالاکێکی تێلگرامیی کە لە زیندانە

14:49 - 29 جۆزەردان 2718
ئاژانسی کوردپا: کەس یان کەسانێکی نەناسراو، لە ماوەی چەند ڕۆژی پێشوودا، بە ناردنی پەیامی تێلگرامی بە ناو چالاکێکی تێلگرامییەوە، بووتە هۆی ئازار و سەرئێشەی خەڵکانی دیکە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، فەرۆخ عەبدی، چالاکی تێلگرامی \"ئامانج\" کە هەنووکە لە زینداندایە، کەس یان کەسانێکی نەناسراوە، بە ناوی ناوبراوەوە، پەیامی تێلگرامیی بۆ خەڵکانی دیکە دەنێرن و ئەمەش نیگەرانی لای بەڕێوەبەرانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە دروست کردووە.

\"\"
فەرۆخ عەبدی
کاناڵی تێلگرامیی ئورمیە ٢، لەو بارەوە نووسیوویەتی: فەرۆخ عەبدی کە لە ڕێکەوتی ٢١ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو (٩٦) هەتاوی هەتا ئێستە لە زینداندایە، لە لایەن کەسانێکەوە کە کەڵکئاژۆی هەکری لێ دەکەن و پەیام بۆ خەڵک دەنێرن، بە هەموو شێوەیەک لە لایەن کاناڵەوە ئەو پەیامانە ڕەت دەکرێنەوە و ئێمە لێی بەرپرسیار نین.

کاناڵی تێلگرامیی \"ئامانج\" هەواڵی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران ڕووماڵ دەکات و ئامانجی لە ڕووماڵکردنی هەواڵەکان \"پاراستن و ناساندنی فەرهەنگ و وێژەی کوردی\" ڕاگەیاندووە.