هەمەدان؛ ژنێک خەڵکی سنە بەدەستی هاوسەرەکەی کوژرا

22:06 - 26 رەزبەر 2721

ڕۆژی هەینی ۲۳ی ڕەزبەر، ژنێک بە ناوی "لەیلا شەکیبا"، کچی فەتحوڵڵا و خەڵکی سنە، بەدەست هاوسەرەکەی لە یەکێک لە ماڵەکانی هەڵکەوتوو لە شەقامی "ڕۆکنا"ی هەمەدان کوژرا.

بنەماڵەی شەکیبا، هەواڵی کوشتنی کچەکەیان بەدەستی هاوسەرەکەی پشتڕاست کردووە.

هەروەها هەواڵدەرییە حکوومەتییەکان، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی ئەم قەتڵە، وتوویانە کە بە وتەی شایەتحاڵان و دراوسێکان، کەسی گومانلێکراو ناسێندراوە و بەپێی بەدواداچوونەکان ئەو کەسە کە هاوسەری کوژراوەکەیە و ئەو قەتڵەی ئەنجام داوە، خۆی بە پۆلیسی ئاگایی ناساندووە.

ئەم هەواڵە لەلایەن کوردپاوە شیکاریی زیاتری بۆ دەکرێت.