هەلیکۆپتەریش نەیتوانی ئاگری دارستانەکانی سەلاس بکۆژێنێتەوە
15:49 - 16 پووشپەڕ 2716
ئاژانسی کوردپا: بەدەیان هێکتار لە لێڕەوارەکانی شارستانی سەلاسی باوەجانی لە نێو ئاگردا سووتان.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەپێش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی پووشپەڕەوە دارستانەکانی ناوچەی \"دۆڵی دەڕە\" لە سنوورەکانی پارێزگای کرماشان تووشی ئاگر بوویەوە و هێشتاش دەسووتێن.
نەبوونی ئیمکاناتی دەوڵەتی، شنەی با و سەختی ناوچەکە بووەتە هۆی سووتانی هەزاران دار و درەختی بەڕوو، بەن و هەرمێ کیوی.
هەواڵنێریی کوردپا لە سەلاسی باوەجانی ڕایگەیاند: سەرەڕای داوای بەرپرسانی دەوڵەتی بۆ هاتنی هێلیکۆپتەر بەڵام بە هۆکاری نەشارەزایی بە ناوچەکە و ڕشتنی ئاو لە بەرزایی زۆرەوە، بەکردەوە ئەم هەلیکۆپتەرە ڕۆڵی نییە لە کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا.
هەروەها لەسەر داوای ئەنجومەنی ژینگهپارێزانی سەلاس، خەڵکی خۆبەخش لە شارەکانی سنە، کرماشان، کامیاران، جوانڕۆ، پاوە و مەریوان بە هانای چالاکانی سەلاسی باوەجانییەوە هاتوون.
هەندێ سەرچاوە باس لە سووتانی ٥٠ هیکتار لە لێڕەوارەکانی سەلاسی باوەجانی دەکەن.
تاکاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، ئاگرەکە نەکوژاوەتەوە و چالاکانی ژینگهپارێز بەتەمای هەڵکەندنی کاناڵن بۆ ئەوەی کە پێش بە تەشەنەی ئاگرەکە بۆ شوێنەکانی دیکە بگرن.
پێویست بە وەبیرهێنانەوەیە کە لە ئاگرکەوتنەوەی مانگی ڕابردوو لە دەورووبەری پاوە، ٤٠٠ هیکتار دارستان و لەوەڕگە بوونە خۆڵەمێش.