هەشت كۆڵبەری كورد لە ماكۆ وێڕای ئەشكەنجە و ئازار، قۆڵبەست كران
20:24 - 19 خاکەلێوه 2712
كوردپا: رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی 17ی خاكەلێوە لە ناوچەی \"بوورالان\"ی سەر بە شاری ماكۆ لەسەر سنوور، كۆمەڵێك لە كۆڵبەرانی كورد كەوتوونەتە بەر دەستڕێژی هێزی ئینتزامیی حكوومەت و دواتر 8 كەسیان دەستبەسەر كراون.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە ماكۆ، كۆمەڵێك لە كۆڵبەرانی كورد لە شاری ماكۆ لە شوێنێك بەناوی \"قەرەسوو\" لەسەر سنووری ئێران – توركیە لەلایەن هێزی ئینتزامییەوە دراونەتە بەر دەستڕێژ و پاش قۆڵبەست كرانی 8 كەسیان، كەوتوونەتە ئازار و ئەشكەنجە.
لە درێژەی راپۆرتی هەاڵنێری كوردپادا هاتووە هەتا ئێستا ناوی 3 كەس لەو 8 كۆڵبەرە قۆڵبەست كراوە ئاشكرا بووە كە بریتین لە: محەممەد قزڵباش، جەماڵ قزڵباش، عەلی دنوو قزڵباش كە بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزراون و چارەنووسیان ناڕوونە.
بە وتەی شایەتحاڵان ئەو كۆڵبەرە كوردانە جیا لەوەی كە كەوتوونەتە بەر ئازار و ئەشكەنجە، لەلایەن هێزی ئینتزامیی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە سووكایەتی و بێحورمەتیی زۆریان پێكراوە.
بەشێك لە دانیشتوانی ناوچە سنوورییەكانی كوردستانی ئێران، بەهۆی نەبوونی دەرەتانی كار بەناچاری بۆ بژیوی ژیانیان پیشەی پڕ مەترسیی كۆڵبەری هەڵدەبژێرن و لەسەر سنووری ئێران و هەرێمی كوردستان ئاڵۆوێری كەلوپەلی وەك: چایی، پارچە، كریستاڵ، ئامێرە دەنگییەكان و بەنزین و گازۆڵ دەكەن.
زۆر جار دەكەونە كەمینی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران و لەوپەڕی بێدیفاعیدا بریندار دەبن، یان گیانیان لەدەست دەدەن.