هەشت هاووڵاتی لە ناوچەی نەوسوود سەربە شاری پاوە دەستبەسەر کران

15:12 - 4 بانەمەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: هەشت هاووڵاتی بە بیانووی دروست کردنی خانوو لە زەوییەکانی سەر بە ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکان لە ناوچەی نەوسوودی شاری پاوە دەستبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی ڕابردوو ٣ی بانەمەڕ،بە هاوکاریی یەگانی حیفازەت، هێزە ئینتزامییەکان، ٨ کەس لە هاووڵاتییانی ناوچەی نەوسود دەستبەسەر کران.

بەرپرسی سەرچاوە سەروشتییەکانی شاری پاوە لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵنێری فارس ڕاگەیاند: ئەو هەشت کەسە ماوەی سێ ساڵە خەریکی دروست کردنی خانوو لەو زەوییەیانە بوونه.

یادگار غاڵبی دەڵێت: ئەو هەشت کەسە بەبێ بەڵگەی یاسایی و لە ڕیگای نایاسایەوە چوار هێکتار لەو زەوییەیانەیان بۆ کاری قاچاغچیەتی کەڵکیان وەرگرتووە.

ناوبراو دەڵێت: بە هۆی سنووری بوونی ئەو ناوچەیەوە بە شێوەی کردەی ئەو حوکمە جێبەجێ نەکرا، بەڵام بە پێداگریی یاسایی حوکمی قەزایی و سزای تاوانەکان و هاوکاری هێزە ئینتزامییەکان توانیمان تاوانباران دەستبەسەر بکەین و هەڵسووکەتی یاساییان لەگەڵ دەکەین.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە شوناسی ئەو هەشت هاووڵاتییە کوردە ناڕوونە.

شاری سنووری نەوسوود لە ٣٥ کیلۆمێتری شاری پاوە هەڵکەوتووە و دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای شاری پاوەوە.