هەشت كرێكاری بەنداوی چرا وەیسی سەقز لە سەر كار دەركران
19:43 - 7 بەفرانبار 2711
كوردپا: لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا هەشت كەس لە كرێكارانی بەنداوی چرا وەیسی سەقز لە سەر كار دەركران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، چەند رۆژ لەمەوبەر و دوابەدوای گۆڕینی لێپرسراوی پرۆژەی بەنداوی چرا وەیس، لێپرسراوی نۆی ئەو پرۆژەیە هەشت كەس لە كرێكارانی كوردی دەركرد.
سپای پاسدارانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران چاوەدێری بەسەر پرۆژەی بەنداوی سەقزدا دەكات.
بە وتەی یەكێك لە كرێكارانی ئەو بەنداوە، لێپرسراوی نۆی ئەو پرۆژەیە لە كۆڕی كرێكاران و فەرمانبەرانی ئەو بەنداوەدا رایگەیاندووە، هەتا ماوەیەكی تر سەرجەم كرێكارانی كوردی ئەو بەنداوە لە سەر كار دەردەكرێن.
پێشتریش كرێكارانی كورد لە پرۆژە و تەرحەكانی لەم چەشنەی كە لە ژێر چاوەدێری سپا دا بوون لەگەڵ كیشە و ئاستەنگ بەرەوڕوو ببوونەوە و هۆكارەكەشی دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی كە داوا لە كوردەكان كراوە كە دەبێكارتی ئەندامەتیی بەسیجیان پێبێت.