٢٥٠ هەزار ئەندازیاری بیناسازی لە ئێراندا بێکارن

10:39 - 30 بەفرانبار 2720

بەرپرسی ڕێکخراوی نیزام ئەندازیاریی بیناسازی لە ئێراندا ڕایگەیاندووە ٢٥٠ هەزار ئەندازیاری بیناسازی لە ئێران بێکارن.

ئەحمەد خۆڕەم  لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پاڕێزگاری قوم ڕایگەیاندووە. ڕێکخراوی نیزام ئەندازیاریی بیناسازی لە ئێران، ٥٥٠ هەزار کەس ئەندامی هەیە کە لە بەشەکانی حەوتووانەی ئەندازیاری و لە قۆناغە جۆراجۆرەکان لە لیسانس هەتا دوکتورایان تێدایە.

ئەو بەرپرسە حکوومەتییە هەروەها ئاماژەی بە بێکاریی ئەندازیاران لە ئێراندا کردووە ڕایگەیاندووە؛ ٢٥٠ هەزار ئەندازیاری بیناسازی هەنووکە بێکاران و هەروەها ٣٠٠ هەزار کەس لە ئەندازیارانیش بێ خانووبەرەن.

ئەحمەد خۆڕەم پێشتریش لە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ لەو پەیوەندییەدا، ڕایگەیاندبوو ٦٠%  لە ئەندازیارانی بیناسازی لە ئێران یان بێکاران یان لە ئەپی سنەپدا، کار دەکەن.