هەزار گوندی کرماشان دێهیاریان نیە
15:51 - 14 رێبەندان 2715
کوردپا: بەڕێوەبەری گشتیی دەفتەری کاروباری پارێزگاری کرماشان ڕایگەیاند کە؛ یەک هەزار گوندی ئەو پاریزگایە دێهیاریان نیە و بەرپرسانی حکوومەتیش هیچ ئاوڕێک لەو کێشەیە نادەنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە لایەن بەڕێوەبەری گشتیی دەفتەری کاروباری پارێزگاری کرماشان بڵاو بووەتەوە، یەک هەزار گوندی ئەو پارێزگایە لە بوونی دێهیار بێبەشن.
ئەو بەرپرسەی حکوومەت لە درێژەدا ڕایگەیاند کە؛ هەزار گوند لەو پارێزگایە هەن کە دێهیاریان نییە و ئەوەش کێشەی بۆ دانیشتوانی ئەو گوندانە دروست کردووە.
هەواڵدەریی ئیسنا لەو بارەیەوە بڵاوی کردوە کە؛ بەشێکی هەرەزۆری گوندەکانی ئەو پارێزگایە ئەو ساڵ کاری خزمەتگوزاریی وەک سەنگفەڕش، دروستکردنی پارک و فەزای سەوز و خزمەتگوزاریی دیکەیان بۆ ئەنجام دەدرێت.
گوندەکانی پارێزگای کرماشان لەگەڵ کێشەی کەمیی خزمەتگوزاری بەرەوڕوو بوونەتەوە و چارەسەرنەکردنی ئەو کێشەیە لە لایەن بەرپرسانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران و بنکە پێوەندیدارەکانەوە، دەبێتە هۆکاری کۆچ کردنی خەڵک لە گوندەکانەوە بۆ شارەکان و کۆمەڵێک کێشەی بەدواوە هەیە.
کوردستانی ئێران بەهۆی نەبوونی بەڕێوەبەرایەتی شیاوی بەرپرسانی حکوومەت، ناوچەیەکی پڕ لە کێشە و گرفتە و ئەوەش وای کردووە کە ژیانی خەڵک و هاووڵاتییان دژوار بێت.