هەزار رۆژ چالاکیی بێوچانی کوردپا پیرۆز بێت
12:06 - 29 رەشەمه 2713
بۆ تێکڕای ئەو کەسانەی کە کوردپا دەناسن
لەگەڵ رێز!
بەبێ یەک رۆژ راوەستان، نزیک بە هەزار رۆژمان تێپەڕاند. بێگومان ئەوەی کە بووە هۆی دڵگەرمی و پشوودرێژیی کوردپا لە ئەم ئەرکە و رێگە پڕ هەوراز و نشێوەدا، متمانەی بەردەوامی بەردەنگان بەم ئاژانسە بوو.
سوپاس و پێزانین بۆ سەرجەم بەردەنگان، لە بەردەنگی تاکە کەسی و گرووپییەوە بگرە هەتا حیزب و رێکخراوە سیاسییەکان، کە لە ماوەی ئەو هەزار رۆژەدا وەکوو سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو متمانەیان پێکردووین.
لەو ماوە هەرچەند کورت، بەڵام ئەستەم و دژاورەدا، دەیان جار تۆمەت و بەستراوەییمان درایە پاڵ، بە سەدان جار ههواڵ و راپۆرتەکانی ئاژانسی کوردپا بەبێ ئەوەی ئاماژە بە سەرچاوەکەی بکرێت، لە میدیاکانی دیکەوە بڵاوکرایەوە، ئێمهش بەردەوام ئەو ئەرکەمان لە دەنگ هەڵبڕین پێ باشتر بووە و بێ دەنگیمان نواند.
بەو هیوایەن که بە پشت بەستن بە کاری راگەیاندن کە ئاوێتەی ئەخلاق بێت، هەواڵدەرییەکانی دیکە بە ئاماژە کردن بە سەرچاوەی هەواڵ، لەم ئەرکەدا پشتیوانی لە کوردپا بکەن.
خۆشحاڵین لەوەی کە کوردپا بە زاڵبوون بهسهر پڕهنسیپهکاندا، وەکوو یەکەمین سەکۆ بۆ سازکردنی مژار و تەوەرە لەسەر رووداوی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران سەیر دەکرێت و رووداوە گرنگ و هەتا رادەیەک تراژیکهکان، کە پێشتر لەبەر چاو نەدەگیران و بەدەرلە بابەتەکانی رۆژ لە قەڵەم ئەدران، هەنووکە وەکوو جۆرێک لهفەرهەنگی تیۆریکی میدیایی سەیر دەکرێن.
جیا لهمهش، پێداگری لەسەر سەربەخۆیی و چالاکیی پرۆفیشناڵی راگەیاندنی ئەم ئاژانسە هەواڵدەرییە دەکەینەوە و لەسەر ئەم ئەرکە مێژووییە بەردەوام دەبین.
رێز و ئەمەگناسی بۆ تێکرای ئەو کەسانەی، کە چ بە شێوەی راستەوخۆ، یان ئەو کەسانەی کە تەنیا بە شێوەی فهخری و بەبێ لەبەرچاو گرتنی هەرچەشنە دەستکەوتێکی ماددی و مەعنەوی، لەم راستایەدا هاوکارییان کردووە و شێلگیرانە هەنگاویان هەڵێناوەتەوە.
ئەخلاق و پێبەندبوون بە پڕهنسیپهکان، بنەمای سەرەکیی کاری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بووەو دەبێت.
لەگەڵ رێز
سەرنووسەری کوردپا
٢٩/١٢/١٣٩٢