هەرەسی بەفر لەسنووری ورمێ ـ توركیە سێ كۆڵبەری كوردی كردە قوربانیی
22:27 - 23 سەرماوەز 2713
ئاژانسی كوردپا: بە هۆی هەرەسی رنووی بەفرەوە لەناوچە سنوورییەكانی نێوان شاری ورمێ ـ ئوستانی هەكاری توركیە، دوو كۆڵبەری كورد گیانیان لەدەست دا و یەكێكی دیكەش بە توندی بریندار بوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، سەر لەبەیانیی رۆژی هەینی رێكەوتی ٢٢ی سەرماوەز، سێكۆڵبەری كورد بەناوەكانی \"پەرویز دێهقان\" كوڕی رەشید، \"زیاد دەرگەیی\" كوڕی سەدیق و \"حەسەن دەرگەیی\" كوڕی سەدیق لەبەرزاییەکانی پشت ئاوایی\" ئەشكەوتان\"ی ناوچەی شەمزینانی سەر بە ئوستانی هەكاری كەوتوونەتە ژێر رنووی بەفرەوە.
بەهۆی ئەو رووداوە پەرویز دێهقان و زیاد دەرگەیی گیانیان لەدەست داوە و \"حەسەن دەرگەیی\"ش بە هۆی مانەوە لەژێر بەفردا لاقێكی سەرما بردوویەتی.
ئەو سێكۆڵبەرە كوردە خەڵكی ئاوایی \"پیرانجوق\"ی سەر بە بەخشی سۆمای ورمێ بوون و بەهۆی سەرماو سۆڵەوە رێگاكەیان لێ ونبووە و تووشی ئەو رووداوە بوون.
هەواڵنێری كوردپا لەشاری \"ورمێ\"وە رایگەیاند، دانیشتوانی ئاواییەكانی ئەشكەوتان، كاتوونەی سەرێ و خوارێ و تیمی فریاكەوتنی شەمزینانی كوردستانی توركیە توانیویانە تەرمی پەرویز و زیاد لەژێر بەفر بهێنە دەر.
لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە ورمێو ناوچەکانی دەورووبەری نزیک بە یەک میتیر و نیو بەفر باریوە.
پێشتریش لەرێکەوتی ٧ی سەرماوەز هەرەسی بەفر لەناوچەی تەرگەوەڕی ورمێگیانی دوو کۆڵبەری کوردی بەناوی فەرهەنگ فەتاحی تەمەن ١٧ ساڵ و کوڕی نایب و یاسر ئەنسارینژاد تەمەن ٢٢ ساڵ و کوڕی سەراجەدین ئەستاندبوو.
دۆخی خرابی ئابووری و باری گوزەرانی هاووڵاتییان و نەبوونی هەلی کار بۆ هاووڵاتیانی کورد لە ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا بۆتە هۆی ئەوەی کە رۆژانە شایەتی کوژران و بریندار بوونی هاووڵاتیان و کۆڵبەرانی کورد لەناوچە سنوورییەکان بین کە بەمەبەستی دابین کردنی بژێویی ژیانیان روو لە کۆڵبەری کردنی سنوورەکان دەکەن.
لەماوەی چەند مانگی رابردوودا زۆربەی هاووڵاتیانی کورد و نوێنەرانی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا لەمەجلیس خوازیاری دیاری کردنی ئوستاندارێکی کورد بۆ ورمێبوون، داوایەک کە رەت کرایەوە و پشت گوێ خرا.
لەماوەی ٣٥ ساڵی رابردوودا پۆستی ئوستانداریی ئازەربایجانی رۆژئاوا بە دەستی تورکەکانەوە بووە.
بەپێی ئامارە نافەرمییەکان نزیک بە ٦٠%ی دانیشتوانی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا کوردن.