هەرێمی كوردستان هەناردەی نەوتی خۆی راگرت
14:01 - 14 خاکەلێوه 2712
كوردپا: حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەنجامی كێشە لەگەڵ حكوومەتی ناوەندیی عێراق هەناردەی نەوتی خۆی بۆ ماوەیەكی كاتی راگرت.
لێپرسراوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایانگەیاند، حكوومەتی ناوەندیی عێراق ماوەی 10 مانگە خۆی لە دانی پارەی كۆمپانیاكانی نەوت بواردووە و هەتا ئەوكاتەی كێشەكە چارەسەر نەكرێت، هەناردە كردنی نەوت وەگەڕ ناخەینەوە.
پێشتریش حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو، دیانهەوێ لە بەرنامەیەكی دیاری كراودا هەرێمی كوردستان بكەنە یەكێك لە جەمسەرە نەوتییەكانی ناوچە.
لە حاڵی حازردا 48 كۆمپانیای نەوتی لە 18 وڵاتی جیهانەوە لە كەرتی نەوتی هەرێمی كوردستاندا چالاكییان هەیە.
بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان رۆژانە 175 هەزار بۆشكەیە و لێپرسراوانی ئەو هەرێمە ئاشكرایان كردووە، هەتا ساڵی 2019 وەبەرهێنانی نەوت دەگەیەننە دوو میلیۆن بۆشكە نەوت لە رۆژدا.
بەپێی هێندێ سەرچاوەی باوەڕ پێكراو لە كۆی گشتیی نەوتی عێراق پشكی كانگا نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان 45 میلیارد بۆشكەیە.