هەر حەفتە 20 ژن لە هەرێمی كوردستان خۆ دەسوتێنن
20:09 - 30 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: بەپێی راپۆرتی رێكخراوێكی داكۆكیكاری مافی ژنان لە هەرێمی كوردستان، لە ساڵانی رابردوودا خۆكوژیی ژنان لەم هەرێمە زۆر رووی لە زیاد بوون كردووە، بە چەشنێك كەلە سێ ساڵی رابردوودا 1012 ژن خۆیان سووتاندووە.
بەپێی ئامارەكانی \"بەڕێوەبەرایەتیی رووبەڕوو بوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان\" لە سێ ساڵی رابردوودا لە هەرێمی كوردستان یان ناچار كراون دەست بدەنە خۆ سووتاندن یان خۆیان دەستیان داوەتە ئەو كارە، كە زۆربەیان گیانیان لە دەست داوە.
بەپێی زانیارییەكانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە، قووڵایی ئەو كارەساتە بە چەشنێكە كە لە هەر حەفتەیەكدا بە شێوەی نێونجی 20 ژن لە هەرێمی كوردستان دەست دەدەن خۆ سووتاندن، كە لانیكەم 18 كەسیان گیان لە دەست دەدەن.
توندوتیژی بە دژی ژنان لە كوردستانی عێراق دا زۆر بەر چاوە، بوونی كەلتوورێكی تەواو نەریتی لەلایەك و بەربڵاوبوونەوەی ئامرازەكانی پێوەندیی گشتی و راگەیاندنی وەك ئینتێرنێتو، پەرەسەندنی رایەڵە كۆمەڵایەتییەكانی وەك فەیس بووك و بەرزبووەنەوەی ئاستی وشیاری لە بەرامبەر مافە تاكەكەسییەكان دا، بووەتە هۆی دوژوارتر بوونەوەی ئەم دیاردە دزێوە.
لەم كەش و هەوایەدا ژنانی ئەم هەرێمە خوازیاری ئازادی زیاتر و رزگاربوون لە دەستی كەلتووری پیاو سالارین، بەڵام بوونی لێڕوانینێكی نەریتی لە كۆمەڵگادا و زاڵییەتی پیاوسالاری، بوونەتە كۆسپی بەردەم ژنان بۆ گەیشتن بە مافەكانیان.
گوشارە رۆحی و دەروونییەكان و تەنانەت كوشتنیان بە بیانووی شەرەفەوە دیاردەیەكی زۆر باوە لەم ناوچەیەدا، كە سەرەڕای ئەوەی ژمارەیەكی زۆر رێكخراوی داكۆكاری مافەكانی ژنی لێیە و هەروەها بوونی پەسندكراوە یاساییەكان بۆ داكۆكی كردن لە مافەكانی ژنان، وا دیارە توندوتیژی و هەڵاواردن بە دژی ئەم توێژەی كۆمەڵگا بەم زووانە بەرەو ئاوابوون ناچێت.
ئاری رەفیق، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی رووبەڕوو بوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، بە ماڵپەڕی ئاوێنەی گوتووە: دیاردەی خۆسوتاندن لەنێو ژنانی هەرێمی كوردستان دا زۆر بەرز بووەتەوە، بەجۆرێك كە هیچ كۆبوونەوە و سیمینارێك ناتوانێ كۆتایی پێ بهێنێ.