هەتا ئێستا داخوازی خوێندكارانی زانستگای كوردستان جێبەجێ نەكراوە
13:23 - 9 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: كێشەی غەزایی خوێندكارانی زانكۆی كورستان لە سنە كە ماوەی دە رۆژە دەستی پێكردووە، هەتا ئێستا چارەسەر نەكراوە و لێپرسراوان لە بەرامبەریدا كەمتەرخەمن.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، كێشەی خراپیی خۆراك و بڕینی وادەی غەزای پێنجشەممە لەلایەن بەرپرسانی زانستگای كوردستان كە ماوەی ١٠ رۆژە دەستی پێكردووە، سەرەڕای بەڵێنیی بەرپرسانی زانستگا، هێشتا كێشەكان چارەسەر نەكراون.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەناو زانستگای كوردستانەوە بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای راگەیاند، دوای مانگرتنی دوو رۆژەی زیاتر لە ١٠٠٠ خوێندكاری ئەز زانستگایە لە ناڕەزایەتی بەو مەسەلەیە، بەرپرسان بەڵێنییان دا كە ژێتۆنی غەزایی رۆژی پێنجشەممە بۆ خوێندكاران دابین بكەنەوە، بەڵام هەتا ئێستا ئەو كارە نەكراوە و ئەمەش بۆتە هۆی گرفتێكی بەربڵاو بۆ خوێندكاران.
لە رۆژانی رابردوودا دوكتۆر جەهانشیر ئەمینی لە لێدوانێكدا ئاشكرای كردبوو كە بوودجەی ئەو زانستگایە كەم كراوەتەوە و هەتا كۆتایی ئەمساڵیش ئەم گرفتە بەردەوام دەبێت.
ئەم كێشەیە لە كاتێك دایە كە زۆرێك لە خوێندكارانی زانستگای كوردستان خەڵكی شارەكانی دەرووبەری سنەن و هیچ ئیمكانات و پێداویستییەكیان بۆ دابین كردنی خۆراک نیە.