هێڵی ئاسمانیی سلێمانی ـ كرماشان لە بەرەبەری داخستن دایە
15:44 - 16 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: شەرفایی لێپرسراوی فڕۆكەخانەی كرماشان رایگەیاند، بە هۆی نەبوونی موسافیر بڕیارە هێڵی گواستنەوەی ئاسمانیی كرماشان ـ سلێمانی دابخرێت.
بەرپرسی فڕۆكەخانەی كرماشان وتیشی، دوای دامەزراندنی ئەو هێڵە ئاسمانیە بڕیار بوو لە حەفتەدا دوو فڕینی ئاسمانی هەبێت، بەڵام كەچی ئێستا خەڵكی بە باشی پێشوازی لەو هێڵە ئاسمانیە بە مەبەستی گواستنەوە ناكەن.
ئەو لێپرسراوە، پێشوازی نەكردنی خەڵكی لەو هێڵە ئاسمانییەی كرماشان بۆ سلیمانییەی گەڕاندەو بۆ، لاوازیی نووسینگە گەشتیارییەكانی پارێزگای كرماشان لەمەڕ رێكلام كردن بۆ ئەو هێڵە ئاسمانییە.
لەم بارەشەوە مەجید محەممەدی كیا، بەرپرسی ئەنجومەنی نووسینگەی گەشتیاریی پارێزگای كرماشان ئاشكرای كردووە، كاتێك كە خەڵكی پێشوازی لەو هێڵە ئاسمانییە ناكەن، ئیدی ئێمە دەتوانین چ كارێك بكەین.
ئەو بەرپرسە وتیشی: بۆ ئەوەی بتوانین خەڵكی بۆ لای ئەو هێڵە ئاسمانییە رابكێشین هەتا ئێستا چەندین بەرنامەی گەشتیارییان بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق داڕشتووە، بەڵام بەداخەوە خەڵكی پێشوازی لێ ناكەن.
لەلایەكی دیكەوە دادوەش هاشمی پارێزگاری كرماشان رایگەیاندووە، بە هەر نرخێك بێت ناهێڵێن هێڵی ئاسمانیی كرماشان ـ سلێمانی دابخرێت.
هێڵی ئاسمانی كرماشان ـ سلیمانی لە رێكەوتی 9ی پووشپەڕی ئەمساڵ وەرێ خرا.