٨ هێکتار لە دارستانەکانی بانە ئاگریان گرت

16:16 - 10 پووشپەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: بەشێکی بەرچاوی لە دارستانەکانی شاری بانە لە ئاگردا سووتان و خەسارێکی بەرچاو بە ژینگە و سروشتی کوردستان گەیشت.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سێ‌شەممە ٩ی پووشپەڕ، ٨ هێکتار لە دارستانەکانی \"مەجەسە و بلوە\" ی شاری بانە، تووشی ئاگرکەوتنەوە بوون و پاش چەندین کاتژمێر تونراوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.

دەوترێ ئەو ئاگرکەوتنەوەییە خەسارێکی بەرچاوی بە دارستانەکانی ئەو ناوچەیە گەیاندووە.

ئەو ئاگرکەوتنەوەیە بە هەوڵی ئەندامانی ئەنجومەنی پاژن لە شاری بانە کونترۆڵ کراوە.

هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری ئەو ئاگرکەوتنەوەیە بڵاو نەکراوەتەوە.

ئاگرکەوتنەوە لەدارستانەکانی کوردستان بە هۆی هەڵکەوتی شوێنەکەیان کە ناوچەیەکی بەربڵاو لە خۆ دەگرێت، زۆر جارە پەرەدەستێنێ و کۆنترۆڵی کردنی ئەستەمە.