هێوابڕاویی چالاکانی کوردستان لە دەوڵەتی تەدبیر و ئومیدی حەسەن رۆحانی

19:34 - 10 بەفرانبار 2714
ئاژانسی کوردپا: ژمارەی چالاکانی سیاسی، فەرهەنگی و هەروەها کسایەتییە ناسراوەکانی کوردستان کە پێداگری لەسەر نەبوونی گۆڕانکاری لە دۆخی مافی مرۆڤ لە دەولەتی رۆحانیدا دەکەن، رووی لە زیادبوونە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ٩ی بەفرانبار، کۆمەڵێک لە چالاکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی مەدەنیی لە ماڵی حەسەن ئەمینی \"حاکمی شەرعی کوردستان\" کۆبوونەوە.

حەسەن ئەمینی لەو دانیشتنەدا باسی لە روانینی ئەمنیەتی بۆ خواستی کوردەکان کرد و رایگەیاند؛ لە دەوڵەتی حەسەن رۆحانیدا هەمان تێڕوانینی دەوڵەتی پێشوو لەسەر پرسی نەتەوەکان و بەتایبەت کوردەکان بەدی دەکرێ و داخوازییەکانیشیان بێ وڵام ماوەتەوە.

\"23940.jpg\"
دەگوترێ؛ وتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان یەکێکی دیکە لە گوتاربێژانی ئەو کۆبوونەوەیەی چالاکانی مەدەنی وفەرهەنگیی شاری سنە بووە کە تیایدا باسی لە \"هەڵاواردن\" بە دژی زیندانیانی کورد کردووەو بە رەوتێکی بەردەوام لە حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا وەسفی کردووە.

ئیجلال قەوامی جارێکی دیکە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، کە گوتاری چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگیی کوردستان لە پەویەندی لەگەڵ دێمۆکراسی‌خوازی و داخوازیی مافە ئینسانیدایە.

لەو دانێشتنەدا، سەباح حەسەنی، شوعەیب رەحمانی، سۆهراب جەلالی، هاشم حیسامی، فەردین کەمانگەر، حەبیبوڵڵا قاسمی و ژمارەیەکی دیکە لە چالاکانی فەرهەنگی و مەدەنی بۆچوونەکانی خۆیانیان خستەروو.

\"23939.jpg\"
ماوەیەک پێش ئێستاش ژمارەیەک لە ئەندامانی بەرەی یەکگرتووی کورد لەگەڵ \"یاریدەدەری سەرکۆمار بۆ کاروباری نەتەوە و کەمینە مەزهەبییەکان\" کۆبوونەوە.

عەلی یوونسی، راستەوخۆ دامەزراندنی حیزبێکی سیاسیی بۆ پرسی نەتەوەیی تایبەت بە کوردەکان رەت کردەوە و داوای لەو چالاکانە کردبوو، کە یان خۆیان تێکەڵ بە رەوتێکی سەرتاسەری بکەن یان لە چوارچیوەی ئوستانیدا چالاکی بکەن.

پاس ئەو چاوپێکەوتنە، مووسا ئومیدی ئەندامی رێبەریی شۆرای بەرێوەبەریی بەرەی یەکگرتووی کورد لە ئیلام، بانگهێشتی ئیدارەی حیفازەت ئیتلاعاتی هێزی ئینتزامیی ئیلام کراو پەورەندەکەی رادەستی دادگا کرا.