هێنانی کەرەسەی قاچاغ بۆ ئێران سنووری ٥/١٤میلیارد دولاری تێپەڕاند

16:10 - 25 خەرمانان 2715
ئاژانسی کوردپا: بەپێی ئامارەکان نوێیەکان بردنی و بازرگانی کردن بە شتومەکی قاچاغ لە رێگای نایاساییەوە بۆ ئەو وڵاتە رووی لە زیاد بوون کردووە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ساڵانە بڕی ٣میلیارد زێر لە رێگای دەریا و وشکانیەوە دەچێتە ناو ئێران و بە وتەی جێگری وەزیری سەنعەت، ئەو بازرگانی کردنە خەریکە بە فەرمی دەکرێت.

موجتەبا خۆسرەو تاج بە ئاماژە بە ئامارەکانی ستادی بەرگری لە کەرەسە قەدەغەکراوەکان، باسی لە هێنانی بڕی٥/١٤ میلیارد دولار بۆ ئەو وڵاتە کردووە.

زێڕ ٣میلیارد دولار، جلوبەرگ ٢.٧میلیارد دولار و کەرەسە و شتومەکی ناوماڵ ٢میلیارد دولار بە ریز لە رێگەی قاچاغەوە چوونەتە ناو ئێرانەوە.

هەواڵدەریی فارس لە درێژەدا لە زاری وەزیری سەنعەتەوە سزا خستنە سەر بازرگانانی ئەو کەلوپەلانەی بە \"گاڵتە ئامێز\" ناو بردووە.

هێنانی سیگار، کامپیۆتێر، کەرەسەی ئارایشی، موبایل و ...، لەو کەلوپەلانەن کە نرخەکەیان بە چەندین ملیارد خەملێندراوە و بە وتەی بەڕێوەبەران بەرهەم‌هێنانی ناوخۆی لەگەڵ قەیران بەرەوروو دەکەنەوە.

لە مانگی پووشپەڕی ١٣٩٠ی هەتاوی، مەحموود ئەحمەدی نژاد سەرکۆماری پێشووی ئێران، سوپای پاسدارانی وەکوو بەرهەمهێنەری چەمکی\" ئیسکلەی دەریای\" ناو بردووە و بە پێی ئامارە نیوە فەرمییەکان ٧٢ ئیسکلە لە بەردەستیی ئەو ناوەندە دایە.

سەرەڕای پەسەند کردنی یاسایی جۆراوجۆر لە دژی کەرەسەی قاچاغ لە ئێران لە ماوەی ٤ دەیە رابردوودا ئەو پڕۆسەیە رێگریی لێ نەکراوە.