هێزە ئەمنیەتییەكان بازاری دۆلار فرۆشانی شاری بانەیان داخست

16:18 - 24 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: هێزە ئەمنیەتییەكانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات وێڕای داخستنی بازاری دۆلار فرۆشانی شاری بانە ژمارەیەك بازاریشیان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات كردووە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، هێزە ئەمنیەتییەكانى حکوومەتی ئێران بێ‌ ئەوەی بەڵگەیەكی هەمە پەسەند بێنەوە بازاری دۆلار و دینار فرۆشانیان داخستووە.

پێشتریش رێكەوتی 9‌ی رەزبەر ژمارەیەك كاسبكار لە بازاری دۆلار فرۆشانی سەردەشت لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەكانەوە دەستبەسەر كرابوون.

ئەو هێزانە بە هاووڵاتیانیان راگەیاندبوو، ئیزنی ئەوەیان نیە كە لەو بازارەدا كڕین و فرۆشی دۆلار بكەن.