هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ٣٥ کۆڵبەریان دەستبەسەر و دوو کەسیان بریندار کرد
14:55 - 10 خەرمانان 2717
ئاژانسی کوردپا: هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران جێگیر لە پاسگای کەپرانی شاری سەردەشت پەلاماری کۆڵبەرانی کوردیان دا و بەشێکیان دەستبەسەر کردن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کاتژمێر ١٠ شەوی ڕابردوو، ٩ی خەرمانان، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە کاتی چوون بۆ سەر سنوور لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو ڕووداوە بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: ئەو کۆڵبەرانە ئیجازەیان لەلایەن پاسگای \"کۆنە بەفرە\" وەرگرتووە، بەڵام هێزە نیزامییەکانی پاسگای کەپران دەستبەسەریان کردوون.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند: کاتژمێر ١٢ی شەو ،شەڕ و تێکهەڵچوون لە گوندی بێورانی خواروو لە نێوان هێزە حکوومەتییەکان و خەڵکی گوندی بێورانی خوارێ هاتە ئاراوە و لە ئەکامدا دوو کەسی خەڵکی ئەو گوندە بریندار بوون.
هەواڵنێری کوردپا لە شاری سەردەشت شوناسی ئەو دوو هاووڵاتییەی بە ناوەکانی\" واحید\" خەڵکی نەڵاس و \"سۆزان بێورانی\" کچی ڕەحیم کە لەم شەڕ و تێکەڵچوونەدا بریندار ببوون، ڕاگەیاندووە.
هەواڵێ نێردراو بۆ ئاژانسی کوردپا باس لەوە دەکات کە، ئەو کۆڵبەرانە هیچ شتومەکێکی قاچاغیان پێ نەبووە و پاش دەستبەسەر کردنی کۆڵبەران لەلایەن هێزە نیزامییەکان، خەڵکی گوندی بێوران بە هانای کۆڵبەران هاتن و لەو شەڕ و تێکەڵچوونەدا، ژمارەیەک لە کۆڵبەران بە دەستبەستراوی هەڵاتوون و ٣٥ کەس لە کۆڵبەرانیش دەستبەسەر کراون.
هەتا ئێستا شوناسی کۆڵبەرانی دەستبەسەر کراو بۆ ئاژانسی کوردپا ڕوون نەبووتەوە.