هێزە ئینتزامییەکان گیانی پارێزەرێکی کوردیان ستاند

16:05 - 19 پووشپەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: پارێزەرێکی کوردی خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە تەقەی لێکراوە و لەئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند رۆژ لەمەوبەر پارێزەرێکی دادگوستەرییەکان بە ناوی \"سیروس ئەحمەدی\" لە ناوچە سنوورییەکانی شارستانی چاڵدوران لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.

\"28145.jpg\"
دەگوترێت سیروس ئەحمەدی لە شاری نەغەدەکاری پارێزەری کردووە و لەسنووری چاڵدوران له لەیەن هێزە ئینتزامییەکانەوە گیانی لێ ئەستێندراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی کوردپای راگەیەند، ئەو پارێزەرە کوردە ویستوویەتی لەگەڵ چەند کەسی دیکە لەسنوور بپەڕێتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، سیروس ئەحمەدی بێ ئەوەی کە لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە ئاگادار بکرێتەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی چەک.