هێزە ئینتزامییەکان هەڕەشەی کوشتنن لە دانیشتوانی گوندەکانی سەر سنووری سەلاسی باوەجانی دەکەن

19:38 - 30 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی کوردپا: هیزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران چوونەتە گوندەکانی سەر سنووری سەلاسی باوەجانی و هەڕەشەی کوشتن و تەقە کردنیان لە هاووڵاتییان کردووە.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هێزە ئینتزامییەکانی جێگیر لە گوندی \"شێخ سەڵە\"، چوونەتە گوندەکانی \"رەجەوی، شێخ سەڵە، قاڵیچە، نگڕە و بانی‌ نار\"، هەڵکەوتوو لە سنووری نێوان سەلاسی باوەجانی بۆ هەرێمی کوردستان و هەڕەشەیان لە هاووڵاتییانی ئەو گوندانە کردووە کەلە ئەگەری نزیک بوونەوەیان لە سنوور تەقەیان لێ دەکەن و بەرپرسیارەتیی ئەو کارە دەکەوێتەوە ئەستۆی خۆیان.

سەرچاوەکە راشیگەیاند کە ماوەی زیاتر لە ١٥ رۆژە هێزە ئینتزامییەکانی سنووری \"شێخ سەڵە\"یان داخستووە و ئیزن بە هیچ کەس نادەن لەو سنوورانە نزیک بێتەوە، لە حاڵێکدا کاسبی کردن لە سنوورەکان تاکە سەرچاوەی داهاتی هاووڵاتییانی دانیشتووی ئەو گوندانە دێتە ئەژمار.