هێزە ئیتلاعاتیەکان هاووڵاتییەکی کوردیان لە پاوە دەستبەسەر کرد

12:58 - 3 رێبەندان 2712
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی دیکەی کورد لە شاری پاوە لەلایەن مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و رەوانەی زیندان کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١ی رێبەندان هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"هێمن ئەژەند\" کوڕی \"حاجی محەممەد تاهیر\" لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە شاری پاوە دەستبەسەر کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند، هێمن ئەژەند پاش دەستبەسەر کران لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بۆ زیندانی \"دیزڵ ئاباد\"ی کرماشان راگوێزراوە.

هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هێمن ئەژەند خەڵکی شارۆچکەی \"نەوسوود\" سەربە شاری پاوە لە پارێزگای کرماشانە و لە ماوەی ساڵانی پێشوودا یەکێک لە چالاکانی خوێندکاریی زانکۆی \"بەهەشتی\"ی تاران بووە.