هێزە ئیتلاعاتییەکان چوار هاووڵاتیی کوردیان لە سەردەشت دەستبەسەر کرد
12:35 - 4 سەرماوەز 2717
ئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری سەردەشت سێ چالاکی مەدەنی و پێشنوێژی مزگەوتی شیوە برایمیان بانگهێشت و دەستبەسەریان کردن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی سەرماوەز، سێ چالاکی مەدەنی و مامۆستا و پێشنوێژی مزگەوتی شیوە برایمە شاری سەردەشت بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کران.
هەواڵنێری کوردپا لە شاری سەردەشت شوناسی ئەو سێ هاووڵاتییە مەدەنییە و مامۆستا کوردەیان بەم چەشنە ڕاگەیاندووە:
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە: ئەو سێ چالاکە مەدەنییە لە پەیوەندیی لەگەڵ پێكهێنانی کەمپەینی \"وەتەن چاوی لێمانە\" دەستبەسەر کراون و مامۆستا گوڵنەوزایش بە تۆمەتی ڕەخنە گرتن و پشتیوانی لەو کەمپەینە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراوە و پاش چەند کاتژمێرێک ئازاد کراوە.
ئەو سەرچاویە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاندووە:ئیدریس مەحموودی و ڕەحمان مەدەنی بەدانی بارمتە ئازاد کراون و جوانڕۆ قادریش چارەنووسی هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە ناروونە.
ئیدریس مەحموودی بەڕێوەبەری کاناڵی تێلگرامی ڕۆژنامەی سەردەشتە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی سەرماوەز، سێ چالاکی مەدەنی و مامۆستا و پێشنوێژی مزگەوتی شیوە برایمە شاری سەردەشت بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کران.
هەواڵنێری کوردپا لە شاری سەردەشت شوناسی ئەو سێ هاووڵاتییە مەدەنییە و مامۆستا کوردەیان بەم چەشنە ڕاگەیاندووە:
ئیدریس مەحموودی
ئیدریس مەحموودی، ڕەحمان مەدەنی، جوانڕۆ قادری و مامۆستا گوڵنەواز که پێشنوێژی مەزگەوت شیوە برایمەیە.سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە: ئەو سێ چالاکە مەدەنییە لە پەیوەندیی لەگەڵ پێكهێنانی کەمپەینی \"وەتەن چاوی لێمانە\" دەستبەسەر کراون و مامۆستا گوڵنەوزایش بە تۆمەتی ڕەخنە گرتن و پشتیوانی لەو کەمپەینە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراوە و پاش چەند کاتژمێرێک ئازاد کراوە.