هێزە ئیتلاعاتییەکان، هاووڵاتییەکی کوردیان لە شاری سەقز دەسبەسەر کرد

13:54 - 30 بانەمەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی لە شاری سەقز، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئەو شارەیان دەسبەسەر کرد و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ڕاگواست.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"فاروق فیرووزی\" خەڵکی گوندی \"قەیلسوونـ\"ـی شاری سەقز لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش هێرش و پشکنینی ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

فاروق فیرووزی دەرچووی ڕشتەی شیمییە.