هێزە ئیتلاعاتییەکان هاوسەری چالاکێکی سیاسیی کوردیان لەماڵەکەیدا زیندانی کردووە

16:18 - 14 سەرماوەز 2713
ئاژانسی کوردپا: کەژاڵ هوژەبری دانیشتووی شاری مەریوان و هاوسەری یەکێک لە چالاکانی سیاسیی کوردی نیشتەجێی دەرەوەی وڵات، پاش ئازاد کران لە زیندان، لە ماڵەکەی خۆیدا زیندانی کراوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەریوان کەژاڵ هوژەبری کە ١٣ی خەزەڵوەر دەستبەسەر و پاش ٢٠ رۆژ دەستبەسەری بەدانانی بارمتە ئازاد کرا، لە ماڵەکەیدا زیندانی کراوە و رێگەی هاتووچۆی بۆ دەرەوەی ماڵ لە بەربەست کراوە.

\"17225.jpg\"
زیندانی کردنی کەژاڵ هوەبری لە حاڵیک دایە کە ناوبراو دایکی سێ منداڵی تەمەن ٥ هەتا ١١ ساڵەیە و ئەو منداڵانەش بەناچاری لەگەل دایکان لە ماڵەوە ماونەتەوە
هەروەها هیوا هوژەبری کە هاوڕێ لەگەڵ خوشەکزاکەی (کەژاڵ هوژەبری) دەستبەسەر کرابوو، پاش تێپەڕینی یەک مانگ بەسەر دەستبەسەر کرانیدا، هیچ هەواڵیک لە چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

لەو پەیوەندییەدا عەلی دانش نیشتەجێی وڵاتی سوید و هاوسەری کەژاڵ هوژەبری بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند؛ ئەگەر فشاری ئیتلاعات و زیندانی کرانی هاوسەرەکەم بەردەوام بێت، لە بەردەم ئیدارەی پەنابەرانی وڵاتی سوید مان دەگرم.

\"17226.jpg\"
هیوا هوژەبری کە هاوڕێ لەگەڵ برازاکەی (کەژاڵ هوژەبری) دەستبەسەر کرابوو، پاش تێپەڕینی یەک مانگ بەسەر دەستبەسەر کرانیدا، هیچ هەواڵیک لە چارەنووسی لەبەردەستدا نییە
عەلی دانش گوتیشی زیندانی کردنی کەژاڵ هوەبری لە حاڵیک دایە کە ناوبراو دایکی سێ منداڵی تەمەن ٥ هەتا ١١ ساڵەیە و ئەو منداڵانەش بەناچاری لەگەل دایکان لە ماڵەوە ماونەتەوە.

عەلی دانش کە کۆتاییەکانی ساڵی ١٣٩٠ بە ناچاری وڵاتی بەجێهێشت، لەلایەن ‌هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بە هاوکاری کردنی دەزگا زانیارییەکانی وڵاتی ئیسراییل تاوانبار کراوە.