هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری دێولان، هاووڵاتییەکیان دەسبەسەر کرد

15:32 - 19 خەزەڵوەر 2717
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری دێولان لە پاریزگای سنە، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری دێولان بە ناوی \"خەبات ئەمیری\" لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکار و شوێنی ڕاگرتنی ئەو هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

خەبات ئەمیری خێزاندار و لە ئاژانسی موسافری دێولان کاری کردووە، پێشتریش لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی پشتیوانیی لە شاری کۆبانی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرابوو.

هەروەها لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی خەزڵوەر، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری چاڵدوران هێرشیان کردە سەر ماڵی سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی \"بەهمەن بروکی\" کوڕی عەتا، \"محەممەد خەلیلی\" کوڕی عەبدولحەمید و \"کەماڵ حەیدانلوو\" کوڕی محەممەد دەستبەسەر کراون.