هێزە ئیتلاعاتییەکان سێ هاووڵاتیی مەریوانیان دەسبەسەر کرد

14:29 - 23 پووشپەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکان، سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری مەریوانیان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی پووشپەڕ، سێ هاووڵاتیی کورد، بە ناوەکانی \"عەتا فەتاحی کوڕی محەممەد، خەڵکی گوندی سەردۆش، وریا فەرەجی تەمەن ٣١ ساڵ، کوڕی عەبدوڵڵا، خەڵکی گوندی \"نێ\" و هوشیاری کەسرایی تەمەن ٤١ ساڵ، کوڕی ڕەشید خەڵکی گوندی \"نێ\"، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەریوانەوە دەسبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە و دەسبەسەریان کردوون.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: سەرەڕای تێپەڕانی سێ ڕۆژ بە سەر دەسبەسەرکردنی ئەو سێ هاووڵاتییە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوە ئەم هەواڵە، لە تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە.

وێنه: هوشیاری کەسرایی