هێزە ئیتلاعاتییەکان رێگرییان لە بەڕێوەچوونی فستیڤاڵی هەیشوور کرد
21:30 - 12 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: فێستیڤاڵی فەرهەنگی ئەدەبیی \"هەیشوور\" تایبەت بە کولتوور و ئەدەبی ناوچەی هەورامان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە پێشی پێ گیرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، فێستیڤاڵی کولتووریی هەیشوور کە بڕیار بوو رۆژی هەینی رێکەوتی ١٣ی بانەمەڕ لە هەوار و کوێستانەکانی ناوچەی ژاوەرەۆی سەربە شاری سەوڵاوا بەڕێوە بچێت، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەریوانەوە پێشی پێ گیرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بەهەواڵنێری کوردپای راگەیاند: بڕیار بوو ئەو فستیڤاڵە بە شێوازێکی نوێەوە کە زیاتر گرینگی بە کولتووری رەسەنی ناوچەی هەورامان بدات و بەشێوەی سەربەخۆ بەڕێوە بچێت، بەڵام هێزە ئیتلاعاتییەکان رێگرییان لە بەڕێوەچوونی ئەو فستیڤاڵە کردووە.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، رێگری کردن لەبەڕێوەچوونی ئەو فستیڤاڵە لە حاڵێکدایە کە لەلایەن چەند کەسایەتی ئەدەبی و فەرهەنگیی ناوچەی هەورامانەوە ئامادەکاریی بۆ کرابوو.
فستیڤاڵی هەیشوور هەموو ساڵێک سەبارەت بە کولتووری ناوچەی هەورامان بەڕێوە چووە و ساڵی رابردووش رێکەوتی ٢٢ی بانەمەڕ لەلایەن \"ئەنجومەنی ئەدەبیی قەڵەمی هەورامان\"ـوە بەڕێوە چوو.
وێنەی کوێستانی هەیشوور نەورۆزی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی