هێزە ئیتلاعاتییەکان دوو لاوی دیکەی مەهابادییان دەستبەسەر کرد
16:48 - 15 جۆزەردان 2714
ئاژانسی كوردپا: لەدرێژەی بەردەوام بوونی رەوتی دەستبەسەركردنی هاووڵاتییان شاری مەهاباد، دوو هاووڵاتیی دیكە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانەوە دەستبەسەر كران.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، چەند رۆژ لەمەوبەر سەفین حاجی رەمەزانی، تەمەن ٢٣ ساڵ و كوڕی محەممەد و ئەحمەد خاڵندی تەمەن ٢٦ ساڵ و كوڕی ئەحمەد دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزراون.
ئەو دوو هاووڵاتییە كوردە خەڵكی ئاوایی قەرەقشلاخی سەر بە بەخشی ناوەندیی شاری مەهابادن و هۆكاری دەستبەسەركردنەكەشیان دیار نییە.
رۆژی هەینی رێكەوتی ٩ی جۆزەردانیش دوو لاوی تەمەن ٢٤ و ٢٥ ساڵ بەناوەكانی ئارام محەممەدخان و سەید عەلی پوورمستەفا ئەقدەم لەناو بازاڕای تاناكۆرای شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەكانەوە دەستبەسەر كرابوون.
لە چەند رۆژی رابردوودا و دوای ئەوەی وەزارەتی ئیتلاعاتی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لەراگەیاندراوێكدا باسی لە شناسایی و دەستبەسەركردنی ژمارەیەک هاووڵاتیی \" كە بە گوتەی خۆیان دەستیان لەتەقینەوەی ساڵی ٨٩ی مەهابادا\" هەبووە، شەپۆلێكی بەربڵاوی دەستبەسەركردن لەو ناوچەیە دەستی پێكردووە.
ئەو راگەیەندراوەی وەزارەتی ئیتلاعات لەلایەن بەشێكی بەرچاو لەچالاكانی سیاسیی و حیزبە كوردییەكانی ئۆپۆزیسیۆنی حكوومەتی ئێرانەوە، رەت كرایەوە و بە شتێكی هەڵبەستراو بە ەمبەستی گرتن و زیندانی کردنی لاوانی کورد لەقەڵەم درا.