هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران کۆڵبەرێکیان کوشت
13:34 - 6 خەزەڵوەر 2718
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی شاری سەردەشت، به هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری پیرانشار کوژرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ٦ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی \"خدر موفید\" کوڕی محەممەد خەڵکی گوندی \"گومان\" سەر بە شاری سەردەشت بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لە دەست دا.
هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو کۆڵبەره کردووە و کوشتوویانە.
خدر موفیدتەرمی ئەو کۆلبەره خێزاندارە بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار ڕاگوێزراوە و هەتا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.
لەو پێوەندییەدا، ڕۆژی رابردوو، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری سەردشت، کۆمەڵیک لە کۆڵبەرانیان کرده ئامانج کە بە هۆیەوە سێ کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی ئەمین خزرپوور و خالد محەممەدی و ڕەسووڵ حوسێن زادە\" بە توندی بریندار بوون.
شەوی هەینی ڕێکەوتی ٤ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی \"موزەفەر حوسێنی\" تەمەن ٣٥ ساڵ کوڕی عەلی خەڵکی گوندی گسیان سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ لە کاتی کۆڵبەریدا بە هۆی سەرمابردوویی گیانی لە دەست دا.