هێزە نیزامییەکان هاووڵاتییەکی کوردیان بریندار کرد
15:24 - 27 سەرماوەز 2713
ئاژانسی کوردپا: لەئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا، هاووڵاتییەکی کوردی ناوچەی بانە بە توندی بریندار و رەوانەی نەخۆشخانە کرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ شەوی دووشەممە رێکەوتی ٢٥ سەرماوەز هاووڵاتییەک بەناوی رەئووف رەزایی کوڕی تۆفیق کە لە ماشێنەکەیدا بەرەو گوندەکەی خۆیان واتە \"کانی بەرد\"ی بانە گەڕاوەتەوە، لەلایەن هێـزە نیزامییەکانی پاسگای \"ماڵتە\"وە دروەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و بە توندی بریندار بووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو رووداوە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند؛هیزە نیزامییەکان تەنیا بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ تەقەیان لە ماشێنی رەئووف رەزایی کردووە و ناوبراو لە ئەنجامی بەرکەوتنی دووفیشەک، بە توندی بریندار بووە.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، رەئووف بەهۆی کاریگەریی برینەکانییەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شاری سنە کراوە و پزیشکانی نەخۆشخانەی شاری سنە باری تەندروستیی ناوبراویان ناجێگیر راگەیاندووە.
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ٦٩ هاووڵاتیی مەدەنیی کورد لە جاددەی نێوان شارەکان و بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران و تەنیا بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ کوژراو و بریندار بوون.
ئەو ئامارە رێژەییە و بە پشت بەستن بە ئاماری ئاژانسی هەوالدەریی کوردپا بڵاو دەبێتەوە، بە سەرنجدان بە ئەمنییەتی بوونی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران و بە نەبوونی میدیای ئازاد بۆ رووماڵ کردنی هەواڵەکان زۆربەی حاڵەتەکانی کوژران و بریندار بوونی هاووڵاتییان بە شاراوەیی دەمێنێتەوە، بۆیە ئەگەر لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانی بکرێت ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاترە.