هێزە نیزامییەکان لە ناوچەی سەوڵاوا هاووڵاتییەکی مەدەنییان کوشت+وێنە
15:39 - 27 رەشەمه 2713
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی سەربە شاری سەوڵاوا، بەبێ هیچ هۆکارێکی روون لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە لە ماشێنەکەی خۆیدا درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و گیانی لەدەست دا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ عومەر مورادی تەمەن ٣٠ ساڵ و خیزاندار لە کەلی \"تەتە\" و لە خاڵی پشکنینی هێزی ئینتزامیی پاسگای ژاڵانە کەوتە بەر دەستڕێژی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکان و لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
یەکێک لە هاووڵاتییانی گوندی دزڵی بە هەواڵنیری کوردپای راگەیاند، عومەر مورادی کە خێزاندار بووە، گولـلەی ئەو هێزانە بەر شادەماری ملی کەوتووەو دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، گوتیشی: مەئمووران و فەرماندەی پاسگای ژاڵانە هەڕەشەیان لە برا و بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە کردووە، کەلە ئەگەری تۆمار کردنی سکاڵا لەمەڕ ئەو رووداوە، تەرمی کوڕەکەیان رادەست ناکرێتەوە.
سەرچاوەکە گوتیشی؛ لە کاتێکدا تەرمی عومەر مورادی لە نەخۆشخانەی \"بوعەلی\"ی مەریوان راگیرابوو، خەڵکی ناوچەکە لەبەر دەم ئەو نەخۆشخانەیە کۆبوونەوە، کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرشیان کرایەوە سەر.
دوابەدوای ناڕەزایەتی دەربڕینی هاووڵاتییان لەبەردەم نەخۆشخانەی بووعەلی لە شاری مەریوان، تەرمی عومەر مورادی رەوانەی پزیشکی دادوەریی شاری سنە کرا و هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
بە وتەی هاووڵاتییان، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئەو ناوچەیە بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی جێگیر لە پاسگای ژاڵانە کوژراون.
هەروەها هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن، کە عومەر مورادی کە هەڵگری هیچ جۆرە کەلوپەلێک نەبووە، بەهۆی تەم و مژەوە خاڵی پشکنینەکەی نەبینوە، کە دەستبەجێ لەلایەن ئەو هێزانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ و گیانی لەدەست داوە.