هێزە لیباس شەخسییەکان لە دیواندەرە هاووڵاتییەکیان دەسبەسەر کرد
10:47 - 30 رێبەندان 2719
ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی گوندی "نەرگسڵە"ی ناوچەی چلچەمەی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هەواڵنێری کوردپا، شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردەی "فەرهاد مواردی" ڕاگەیاندووە.
هەواڵنێری کوردپا باسی لەوە کرد: "هێزە لیباس شەخسییەکان، بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کرد و هەتا ئێستا هۆکاری دەسبەسەرکردنی "فەرهاد مورادی"ـان ڕانگەیاندووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوە ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە بەردەستدا، نییە.