هێزە لیباس شەخسییەکان لاوێکیان لە سنە دەسبەسەر کرد

11:55 - 24 رەشەمه 2719

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی ڕەشەمە، لاوێکی کورد بە ناوی "خەبات محەممەدی" خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە، دەسبەسەر کرا.

ئەو لاوە کوردە، پاش دەسبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

هێزە لیباس شەخسییەکان ئەو لاوە کوردەیان بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر کردووە.

دەسبەسەرکردنی ئەو لاوە کوردە، بە بێ بەڵگەی یاسایی بووە و هەتا ئێستا بەدوادچوونی بنەماڵەی محەممەدی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە.