هێزە حکوومەتییەکان کەمتر لە ٢ ڕۆژ ژمارەیەک ئەسپی کاروانچیەکانیان کوشت

16:24 - 21 خاکەلێوه 2717
ئاژانسی کوردپا: لە ئەنجامی تەقە بەردەوامەکانی هێزە سنوور پارێزەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد، ژمارەیەک ئەسپی کۆڵبەران لە کوێستان\"زەڕبەست\"ی شاری شنۆ بە کوشت چوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی ڕابردوو ٢٠ خاکەلێوە، لە کاتی بۆسەنانەوەی هێزە حکوومەتییەکان، لە سەر ڕێگەی کاروانچییەکان لە یەکێک لە گوندەکانی شاری شنۆ، حەوت سەر ئەسپی هاووڵاتییان بە کوشت چوون.

ئەو ڕووداوە لە کوێستانی \"زەڕبەست\" ی شاری شنۆ ڕوویداوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کاروانچییەکان لە کاتێکدا هیچ بارێکیان پێنەبووە ، دەکەونە بۆسەی هێزە ئینتزامییەکانەوە.

بەپێی وتەی ئەم سەرچاوەیە، لە ئەنجامی تەقەکردنی هێزە ئینتزامییەکان، حەوت سەر ئەسپی کاروانچییەکان بە کوشت چوون.

هەر لەوە پەیوەندییەدا، ڕۆژی ١٩ی خاکەلێوە، لە گوندی بێتووشی شاری سەردەشت بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی\"ڕزگار\" خەڵکی گوندی\"کۆڵەسە\" بریندار و هەروەها حەوت سەر ئەسپی کاروانچییەکان کوژراو و تەواوی کەلەپەلی کاروانچیەکان لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە دەستی بە سەردا گیرا.

\"\"
هێزە حکوومەتییەکان کەمتر لە ٢ ڕۆژ ژمارەیەک ئەسپی کاروانچیەکانیان کوشت

\"\"
هێزە حکوومەتییەکان کەمتر لە ٢ ڕۆژ ژمارەیەک ئەسپی کاروانچیەکانیان کوشت