هێزە حکوومەتییەکان لە شاری شنۆ، داوای پارە لە هاووڵاتییان دەکەن بۆ نەخۆشخانە و کڕینی دەوا و دەرمان

12:36 - 9 خاکەلێوه 2720

هێزە حکوومەتییەکان بە ناوی یارمەتیدانی هاووڵاتییانی شاری شنۆ و گوندەکانی ئەو شارە، ڕۆژی هەینی ٨ی خاکەلێوە، داوای یارمەتییان لە هاووڵاتییان کردووە کە یارمەتی نەختی بە نەخۆشخانە بدەن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: هێزە حکوومەتییەکان بۆ خۆیان دانیان بەوە داناوە کە حکوومەت توانای دابینکردنی دەوا و دەرمانی لە نەخۆشخانەکان نییە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هێزانە هەم لە شاری شنۆ و هەم لە گوندەکان دەگەڕێن و داوای پارە، بۆ کڕینی دەوا و دەرمان لە خەڵک دەکەن .

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هێزانە بە ناوی تووشبووانی نەخۆشیی کۆرۆنا و چارەسەرکردنی ئەوان داوای پارە لە خەڵک دەکەن.