هێزی ئینتزامی کێشە بۆ خاوەن‌دارانی ماڵات لە دزەی مەرگەوەڕ دەنێنەوە

14:43 - 24 رەزبەر 2716
ئاژانسی کوردپا: هێزی ئینتزامیی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە دزەی مەگەوەڕ خاوەنی ماڵاتەکان دەستبەسەر دەکات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە دزەی مەرگەوەڕ سەر بە شاری ورمێ دەستیان بە کۆکردنەوەی ئاژەڵە بارهەڵگرەکانی هاووڵاتییانی کورد کردووە و هەروەها خاوەنەکانیشیان دەستبەسەر کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند کە: \"هێزە ئینتزامییەکان نە تەنیا دەست لە کوشتی کۆڵبەران و ئاژەڵەکانی بار هەڵگر هەڵناگرێت بەڵکوو لە گوندەکانیش کێشە بۆ هاووڵاتییان دروست دەکات\".

\"\"ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کرد کە هێزە ئینتزامییەکان ماڵاتی هەندێک لە هاووڵاتیانیان زەوت کردووە کە تەنانەت کۆڵبەریش نین.

شوناسی یەکێک لەو هاووڵاتییه دەستبەسەرکراوانە \"عەبدولوەهاب پوورعەلی\" ڕاگەیەندراوە کە هێزی ئینتزامی ئاژەڵە بارهەڵگرەکانی زەوت کردووە.

کۆڵبەری وەک یەکێک لە مەترسیدارترین پیشەکانی هاووڵاتییانی سەر سنوورەکانی کوردستان بەئەژمار دێت.

ساڵانە سەدان کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکان گیانیان لە دەست دەدەن.